ڕەنگە ڕووسیا هەناردەکردنی گاز بۆ فینلەندا ڕابگرێت

لڤین:

ڕۆژنامەی ئیڵتەڵەهتێی فینلەندا لە زاری کۆمەڵێک سەرچاوەوە بڵاویکردەوە بەرپرسانی باڵای فینلەندا هۆشدارییان دراوەتێ لەسەر ئەوەی ڕەنگە ڕۆژی هەینی ڕووسیا هەناردەکردنی گاز بۆ فینلەندا ڕابگرێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە نەدا هۆشداریدانەکە لەکوێوە هاتووە و ڕۆیتەرزیش نەیتوانیوە زانیارییەکە پشتڕاست بکاتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆکی فینلەندا ساولی نینیستۆ و سەرۆک وەزیری فینلەندا سانا مارین لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا وتیان ” دەبێت فینلەندا بەبێ دواکەوتن داوای چوونە پاڵ هاوپەیمانێتی ناتۆ بکات.”

زۆرینەی ئەو گازەی لە فینلەندا بەکاردەهێندرێت لە ڕووسیاوە دێت، بەڵام گاز تەنها لە سەدا 5 ی بەکارهێنانی وزەیە لەو وڵاتەدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button