لە ئۆپەراسیۆنێکدا پێنج تیرۆریستی داعش کوژران

لڤین:

کوژرانی پێنج چەکداری رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە ھێزەکانی عێراق لە باشووری شاری مووسڵ دەستیپێکردووە، راگەیەندرا.

شانەی ئەمنیی سەر بە حکوومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، سوپای عێراق و ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە باشووری شاری مووسڵ ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەستپێکردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە کە لە ئەنجامی پێکدادانێکدا لە دۆڵێک لە نزیک گردی عایدە لە نێوان ھێزە ئەمنییەکان و چەند تیرۆریستێک کە خۆیان حەشاردابوو، پێنج تیرۆریست کوژراون.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، تیرۆریستە کوژراوەکان کەسانی گرنگی رێکخراوەکەیان لە نێودایە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button