گەریلا لە زاپ هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیای خستە خوارەوە

لڤین:

گەریلاكانی ئازادیی هێلیكۆپتەرێكی سوپای داگیركەری توركیان لە ناوچەی زاپ-ی بادینان، خستە خوارەوە.

بەپێی  هەواڵێکی”ئاژانسی فورات” سەر بە پەکەکە، كاتژمێر 1:30 خولەكی شەوی ڕابردوو، گەریلاكانی ئازادیی كوردستان لە گۆڕەپانی شەهید شاهین لە ناوچەی زاپی بادینان، هێلیكۆپتەرێكی سوپای داگیركەری توركیان كردە ئامانج، لەكاتێكدا كە دەیویست سەرباز لە ناوچەكە دابگرێت.

هەروەها ئەوەش روونكراوەتەوە كە هێلیكۆپتەرەكە لە گۆڕەپانی كونیشكای ناوچەی زاپ كەوتووەتە خوارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button