دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکاتەوە

لڤین:

دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دوای کۆبونەوەی دەستەکە ڕایگەیاند دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوینەران بەردەوام دەبن و ڕۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە دانیشتن ئەنجام دەدرێت.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاندووە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە بە  درێژکردنەوەی بڕگەی یەکەمی یاسادانان/یەکەم ساڵی یاسادانان/خولی پێنجەمی هەڵبژاردن، بۆ ماوەی مانگێک، لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی (58/2) ی دەستوور.

لە خاڵی دووەمی ئەنجامی کۆبوونەوەکەدا ئاشکرای کردووە ئەنجومەنەکە بەردەوام دەبێت لە کۆبونەوەکانی لە ڕۆژانی چوارشەممە  و پێنج شەممە کە تیادا دوو تەوەر گفتوگۆیان لەبارەوە دەکریت کە یەکەمیان بە تاوان سەیرکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانە لەگەڵ ئیسرائیل.

سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە ئەوەسی ئاشکرا کردووە تەوەری دووەمی کۆبونەوەکانی ئەم هەفتەیە دەنگدان لەسەر یاسای فریاکەوتنی پشتیوانی لەئاسایش و گەشەپێدانی خۆراک ئەنجام دەدرێت، جگە لەوەش کارەکان بۆ تەواوکردنی لیژنەکانی پەرلەمان بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button