ئۆكرانیا: زیاتر لە 25 هه‌زار سه‌ربازی ڕوسیامان كوشتووه‌

لڤین:

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا رایگەیاند کە تا ئەمڕۆ تێکڕا ٢٥ هەزار و ٥٠٠ سەربازی رووسیا کوژراون و ١٩٩ فڕۆکە، ١٥٦ هێلێکۆپتەر، هەزار و ١٣٠ تانک، دوو هەزار و ٧٤١ زرێپۆش، ٥٠٩ تۆپهاوێژ، ١٧٩ مووشەکهاوێژ و ٨٦ سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای رووسیا تێکشکێنراون.

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا لە راگەیەندراوێکدا زانیاری سەبارەت بە زیانەکانی سوپای رووسیا لە ٢٤ شوبات-هەشتی ئایار بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٠٠ سەربازی رووسیا کوژراون.

بەپێی راگەیەندراوەکە تا ئەمڕۆ تێکڕا ٢٥ هەزار و ٥٠٠ سەربازی رووسیا کوژراون و ١٩٩ فڕۆکە، ١٥٦ هێلێکۆپتەر، هەزار و ١٣٠ تانک، دوو هەزار و ٧٤١ زرێپۆش، ٥٠٩ تۆپهاوێژ، ١٧٩ مووشەکهاوێژ و ٨٦ سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای رووسیا تێکشکێنراون.

لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە هێزەکانی رووسیا هەزار و ٩٦١ ئۆتۆمبێلی سەربازیی، ١٢ کەشتی و بەلەمی نیمچەخێرا، ٣٦٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان لەدەستداوە و ٩٢ مووشەکی ئاڕاستەکراوی رووسەکانیش لەلایەن یەکەکانی بەرگریی ئۆکرایناوە تێکشکێندراون.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە ٢٥ی ئاداری رابردوودا، بڵاوی کردەوە کە هەزار و ٣٥١ سەربازیان لە ئۆکراینادا کوژراون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button