پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو: هیچ کات هەرێم داهاتی لەئێستا باشترنەبوە

لڤین:

سەرچنار ئەحمەد، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکگرتو لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، هیچ کات هەرێم داهاتی لەئێستا باشترنەبوە، لەبری گەڕانەوەی پاشەکەوت و موچە خوراو و بڕاوەکان دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران هەردوادەکەوێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچنار ئەحمەد، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکگرتو لە پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردوەتەوە،” تاکۆتایی مانگی پێنج موچەی مانگی چوار دابەشدەکرێت، ئەی موچەی مانگی پێنج کەی دابەشدەکرێت؟ بۆ هەمو ساڵێک دەبێت موچەی مانگێک و زیاتر ببێتە قوربانی؟”.

هەروەها ،” هیچ کات هەرێم داهاتی لەئێستا باشترنەبوە، لەبری گەڕانەوەی پاشەکەوت و موچە خوراو و بڕاوەکان کەچی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران هەر دوادەکەوێت، بەجۆرێک لە هەولێر و دهۆک بەپێی تەقویمی دابەشکردنی موچە لەمانگی چوارداین و لەسلێمانی و هەڵەبجەش لەمانگی سێ”.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت،” حکومەت پێشتر بڕیاریدابو هەمو 30 ڕۆژ جارێک و لە 25ی هەموو مانگێکدا دەست بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران و مامۆستایان بکات، بەڵام دیارە ئەم بەڵێنەش چارەنوسی لەبەڵێنەکانیتر باشتر نەبو”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button