داعش هێرشی کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە

لڤین:
چەکدارانی داعش لە میحوەری پردێ ھێرشێکیان بۆسەر پێشمەرگە ئەنجامدا و لەلایەن لیوای ١٠ فەوجی ٥ وەڵامدرانەوە و ھێرشەکەیان تێکشکێندرا.
بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی کوردسات نیوز ، ھێزەکانی پێشمەرگە لە بەرزایەکانی زورگە زراو بەرپەرچی پەلامارێکی چەکدارانی داعشیان دایەوە و ھێرشەکەیان تێکشکاند.
هەروەها ھیچ زیانێک بەھۆی ھیرشەکەی داعش بەر ھێزی پێشمەرگە نەکەوتووە و تاوەکو ئێستا ژمارەی کوژرا و زیانەکانی چەکدارانی داعش نەزانراوە.