لە نێوان ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١دا نزیکەی ١٥ ملیۆن کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە

لڤین:

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، هۆکاری گیانلەدەستدانی نزیکەی ١٥ ملیۆن کەس لە ٢٠٢٠ و ٢٠٢١دا، بەشێوەیەکی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەگەڕێتەوە.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە راگەیەندراوێکدا ئەنجامەکانی هەژماری “رێژەی مردنی سەربار” بەهۆی کۆرۆناوە لە دوو ساڵی رابردوودا بڵاوکردەوە.

جگە لەوانەی راستەوخۆ بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم پەتایە لەسەر سیستەمی تەندروستی و خاوکردنەوەی خزمەتگوزاری تەندروستی کە بووەتە هۆی ئەوەی ئەو نەخۆشانەی چارەسەرکردنیان سەخت ببێت گیان لەدەست بدەن، خراونەتە ناو رێژەی مردنی سەربار.

بەپێی هەژمارکردنەکە لە یەکی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ەوە بۆ ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەرتاسەری جیهان بەهۆکاری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە، ١٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس بۆ ١٦ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

– لەسەدا ٦٨ی گیانلەدەستدانەکان لە ١٠ وڵات بووە

لەسەدا ٨٤ی گیانلەدەستدانەکان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا و ناوچەکانی ئەورووپا و ئەمریکا بوون و لەسەدا ٦٨ی گیانلەدەستدانەکان لە ١٠ وڵات بووە.

لەسەدا ٨١ی رێژەی مردنی سەربار لە وڵاتانی داهات مامناوەند، لەسەدا چوار لە وڵاتانی کەم دەرامەت و لەسەدا ١٥یش لە وڵاتانی داهات بەرز بووە.

بەپێی پۆلینبەدی رەگەزیش لەسەدا ٥٧ی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە لە رەگەزی نێر و لەسەدا ٤٣یەکەی دیکەیش لە رەگەزی مێن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button