یەكەم حاڵەتی تای خوێنبەربون لە كوردستان تۆماركرا

لڤین:
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كەركوك رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە یەكەم حاڵەتی توشبون بە تای خوێنبەربون تۆماركراوە و لەئێستاشدا ئەو توشبوە لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی كه‌ركوك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوای پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتوه كه هاوڵاتیه‌ك هه‌ڵگری ڤایرۆسی تای خوێنبه‌ربونه، له‌ئێستاشدا كه‌ره‌نتین كراوه و له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایه و به‌پێی پرۆتۆكۆله زانستیه‌كان ده‌رمان و پێداویستی ته‌ندروستی بۆ به‌كارده‌هێندرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاندوه، ئه‌و كه‌سه‌ی كه توشبوه كاری گۆشتفرۆشی ده‌كات و له‌ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی جێگیره.
پێشتر ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك چه‌ند ڕێوشوێنێكی بۆ به‌رگرتن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی تای خوێنبه‌ربون گرته‌به‌ر، یه‌كێك له‌ڕێكاره‌كانیش قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی گۆشتی ئاژه‌ڵ بو له‌سه‌ر شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كان و دور له‌چاودێری ته‌ندروستی.
تای خوێنبەر بون، کە بە تای “کۆنگۆ یاخود کرایمیا” ناسراوە نەخۆشیەکی مەترسیدارە و بە پێوەدان یاخود پەیوەندیکردن لەگەڵ ئاژەڵی ماڵی وەک مەڕ و بزن و پەلەوەردا دەگوازرێتەوە.