كارەباى سلێمانى: لە جەژندا ٢٤ کاتژمێر کارەبا دەدەینە هاوڵاتیان

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهاوکاری موەلیدە ئەهلییەکان لە ڕۆژەکانی جەژندا بەرنامەی کارپێکردنیان 24 کاتژمێری دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردۆتەوە و دەڵێت،”ئاگاداری خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی ناو شاری سلێمانی دەکەینەوە بەبۆ بۆنەی پشوەکانی جەژنی رەمەزان، لە سبەینێ دووشەممە 2/5/2022 تا 5/5/2022 بەرنامەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان 24 سەعاتی دەبێت هەر کاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە پێویستە ئەوان کار بکەن و کارەبا بە هاوبەشان بدەن.”
هەروەها هەر ڕاگەیەندراوەکە هاتووە”لەدوای پشوەکانی جەژن بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان ئاسایی دەبێتەوە و رۆژانە 12ی نیوەڕۆ بۆ 1ی شەو کار بەموەلیدەکانیان دەکەن لەگەڵ بەیانیان ( 7 بۆ 8)ی بەیانی.”