ماکرۆن: یارمەتیەکانمان بۆ ئۆکرانیا زیاد دەکەین

لڤین:
سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕۆژی شەممە گوتی فەڕەنسا پشتیوانییە سەربازی و مرۆییەکانی خۆی بۆ ئۆکرانیا زیاد دەکات، دوای ئەوەی لەگەڵ ڤۆلۆدیمر زێلێنسکی هاوتا ئۆکرانییەکەی قسەی کرد.
ماکرۆن گوتی زێلێنسکی سوپاسی فەڕەنسای کرد بۆ هەناردەکردنی یارمەتییە سەربازییە گەورەکان بۆ سەربازانی ئۆکرانیا” گوتیشی ” ئەم پشتیوانییانە بەهێزتر دەکات و هاوکاری زیاری مرۆیی بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات.“
وڵاتانی ڕۆژئاوا لەم دواییانەدا لە هەوڵی ئەوەدان یارمەتی زیاتری سەربازی بگەیەننە ئۆکرانیا، لە کاتێکدا هێرشەکانی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە چڕتر بوونەوە.