جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕادەگیرێت

لڤین:

بەهۆی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە لە یەکەم ڕۆژی جەژندا جموجۆڵی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕادەگیرێت و ئەوەش تەنیا بۆ یەک ڕۆژ دەبێت و بۆ ڕۆژانی دواتر ئاسایی دەبێتەوە.

سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێوەدەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕاگەیاند: “بۆ ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزان ڕۆژانە گەشتیارێكی زۆری شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن، بە پێچەوانەش خەڵكی هەرێمی كوردستان بۆ گەشت ڕوو لە ئێران دەكەن”.

ئەوەشی خستەڕوو: “بەپێی پڕۆتۆكۆڵی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، ساڵانە لە جەژنە فەرمییەكاندا دەروازەكە بە ڕووی گەشتیاری و جموجۆڵی بازرگانیدا دادەخرێت، بەو پێیەش لە جەژنی ڕەمەزاندا تەنها ڕۆژی یەكەمی جەژن جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ڕادەگیرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button