رۆژهەڵاتی کوردستان… لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە ٢٠٠ کەس کوژراون

لڤین:
بەپێی ڕاپۆرتەکەى تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان (KHRN) لە ساڵی ڕابردوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان ٢٠٢ چالاکوان و گەنج و ژن بەهۆکاری سیاسی و ئەمنی و ئابووری و کۆمەڵایەتی لە رێگەى لەسێدارەدان، تیرۆرکردن، تەقینەوە و ئەشکەنجەکردن لەلایەن رژێمی ئێرانەوە کوژراون و گیانیان لە دەستداوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لە ساڵی ڕابردوودا بەو هۆکارانە ٢٠٨ کەسی تر لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا بریندار بوون.
هەروەها ٣٧٤ چالاکوانی بوارە جیاجیاکان لەلایە هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکران و سزای زیندانیکردن و دوورخستنەوە و لەسێدارەدان بەسەر ٦٢ زیندانیی سیاسیدا سەپێنراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ٥٥ زیندانی سیاسیی کورد لە زیندانە جۆراجۆرەکانی ئێراندا لە دژی پێشێلکارییەکان و داکۆکیکردن لە مافی خۆیان چالاکیی مانگرتنیان ئەنجامداوە.