كەشناسی: سبەی بارانی بەلێزمە و هەورە بروسكە بەردەوام دەبێت

لڤین:

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە، كاریگەری بارانی بە لێزمەو بروسكە بەردەوامی دەبێت. دەشڵێت: لەماوەی 12 سەعاتی رابردودا زۆترین باران لە سلێمانی باریوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمشەو چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی”کاریگەری دابارینی لێزمە باران و بروسکە بۆ سبەی پێنجشەممە لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ بەردەوامی دەبێ لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەشێوەی پچڕپچڕ.”

ئەوەشی خستۆتەڕو، دابارینەكە لەناوچە شاخاوییەکان کاریگەری زیاتر دەبێ بەتایبەتی لە ناوچە سنورییەکاندا.

كەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوەكەیدا بڕی باران بارینی لە 12 سەعاتی رابردودا لە چەند ناوچەیەكی هەرێم بڵاوكردۆتەوە كە بەم شێوەیە بوە:

ئامێدی 0.8

بامەرنی 10.8

بارزان 0.2

بازیان 5.4

حاج ئۆمەران 4

هەلەبجە 5

کانی ماسی 0.4

خەبات 0.2

مەیدان 2.6

هەولێر دڵۆپ

پیرمام 14.4

سلێمانی 16.7

چەمچەماڵ 1

دهۆک دڵۆپ

زاخۆ  دڵۆپ

شەمامک دڵۆ0پ

خانەقین  0.5

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button