سەرۆکی ڕووسیا هۆشداری دەداتە وڵاتانی ڕۆژئاوا

لڤین:

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن هۆشداریدایە ڕۆژئاوا و وتی ئەگەر وڵاتان دەستوەربدەنە ڕووداوەکانی ئۆکرانیاوە ئەوا ڕووبەڕووی تۆڵەیەک دەبنەوە کە وەکو هەورە بروسکە خێرا بێت.

ڕووسیا بە ئەمەریکای وتووە چیتر چەک ڕەوانەی ئۆکرانیا نەکات و دەڵێت ڕەوانەکردنی چەک لە ڕۆژئاواوە بۆ ئۆکرانیا جەنگەکە گەرمتر دەکات.

پوتن لە سەینت پیتەرسبێرگ بە یاسادانەرانی وڵاتەکەی وت ڕۆژئاوا ویستوویەتی ڕووسیا پارچە پارچە بکات و تۆمەتباریکردن بە تۆمەتی پاڵنان بە ئۆکرانیاوە بۆ ناو ململانێیەک لەگەڵ ڕووسیادا.

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەک کە ڕاگەیاندنەکانی ڕووسیا بڵاوییان کردۆتەوە، پوتن دەڵێت ” ئەگەر هەر کەسێک بەنیاز بێت لە دەرەوە دەستوەربداتە ڕووداوەکانەوە و هەڕەشەیەکی ستراتیژی لە ڕووسیا بکات کە بۆ ئێمە جێی قبوڵکردن نیە، ئەوا دەبێت بزانن کە هێرشی تۆڵەسەندنەوەمان وەکو هەورە بروسکە خێرا دەبێت.”

وتی ” سەرجەم ئامڕازەکانمان لەبەردەستدایە بۆ ئەمە، کۆمەڵێک شتمان هەیە کە هیچ کەس لە ئێستادا ناتوانێت بڵێت هەمە و خۆی پێوە هەڵبکێشێت، ئێمە خۆمانی پێوە هەڵناکێشین، ئەگەر پێویست بکات بەکارییان دەهێنین، دەمەوێت هەمووان ئەوە بزانن.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button