سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان: داهاتی نەوت ئێستا سەرو 800 ملیار دینارە

لڤین:

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان , بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە : بە پێی زانیارییەكانمان داهاتی نەوت ئێستا سەرو 800 ملیار دینارە , لەگەڵ 200 ملیارەكەی بەغدا و داهاتی ناوخۆ دەچێتە سەرو ترلیۆنێك دینار , كە حكومەت تەنها داهاتی نەوت و 200 ملیارەكەی بەغدا بەكار بهێنێت بۆ مووچە , بە هیچ شێوەیەك گرفتی مووچە و نەبوونی پارە لە بانكەكان نابێت.

زیاد جەبار ئەوەشی خستەڕوو : پێشتر ئەنجومەنی وەزیران بە لیژنەكامانیان ڕاگەیاندبوو كە لە 100%ی داهاتی نەوت بۆ مووچە بەكاردێنن, بۆیە ئەوەی ئێستا بەرامبەر بە سلێمانی دەكرێت فشاری داراییە و سیاسیە.

سەرۆكی لیژنەی دارایی وتیشی : داهاتی سلێمانی جگە لە مووچە و نەسرییە, كاری ڕۆژانەی سەرجەم فەرمانگەكانی پارێزگای سلێمانی و پارێگای هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەرێنی لێ خەرج دەكرێت , جگە لە پارەی دەرمان و خزمەتگوزاری.

ئاماژەی بەوەشكرد : لە دوا كۆبونەوەمان وەكو لیژنەی دارایی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران, ئەنجومەنی وەزیران پێی ڕاگەێندووین كە هیچ شوێنێك نیە داهاتی نەگەڕێتـەوە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان.
ڕوونیشیكردەوە: سلێمانی بە مەبەست كراوەتە ئامانج و سزادەدرێت لەلایەن بەشێكی حكومەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button