گروپێکی نزیک لە پەکەکە لە ١٠ شاری جیاواز شوێنکار و ئوتومبێلی تورکیای سووتاندووە

لڤین

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە ١٠ شار ژمارەیەکی زۆر شوێنکار و ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکانیان سووتاند.

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر کە بەڕێکخراوێکی نزیک لە پەکەکە هەژمار دەکرێت لە راگەیەنراوێکدا وتی، ” رۆژ رۆژی تۆڵەیە. حساب خواستن ئەرکێکی سیاسیە.”

بەپێی راگەیەنراوەکە لە ١٠ شار ژمارەیەکی زۆر شوێنکار و ئۆتۆمبێڵی فاشیستە تورکە رەگەزپەرستەکان سووتێنراون.

شوێن و مێژووی چالاکیەکانی دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر بەم شێوەیەیە:

“٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢ لە بۆرسا کۆمپانیای بەیداخی وەبەرهێنانی دوژمنی کورد یڵماز ئاڤشار سووتێنرا.

٢٣ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ناوچەی ئەرزینی هاتای، ٦ ماڵی هاوینەهەواری دوژمن لەلایەن کوردە بەشەرەفەکانەوە سووتێنران.

٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ناوچەی سەیهانی ئەدەنە پێشانگای مۆبیلیاتی دۆغوشکاردەشلەری ئاکەپە سووتێنرا.

١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ناوچەی تاڤشانلی کوتاهیا، باڵەخانەیەکی سەد ساڵەی مێژوویی سەر بە حوسێن کۆجایورەکی مەهەپەیی لە وڵامێکدا بۆ هەڵوەشاندنی شوێنوارەکانی مێژوویی کوردستان، سووتێنرا.

٢١ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ناوچەی ئانتاکیای هاتای وێستگەیەکی وەبەرهێنانی کەسێکی ئاکەپەیی سووتێنرا.

٢١ی نیسانی ٢٠٢٢ لە شاری دیلۆک پێشانگای مۆبیلیای یوڤەمی دوژمنی کورد سووتێنرا.

٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ناوچەی تاشکۆپروی کوتاهیا ئۆتۆمبێڵێکی دوژمن کوردان سووتێنرا.

٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ناوچەی کارتەپەی کۆجائەلی ئۆتۆمبێڵێکی فاشیتەکان سووتێنرا.

٢٣ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ناوچەی ئەرەخلی کۆنیا مارکێتی وەتەنی ئەرسین جیڤجیکی دوژمنی کورد سووتێنرا.

٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ناوچەی یەهشیهانی کرککالە گۆڕەپانێکی دەوڵەتی سووتێنرا.

١٨ی نیسانی ٢٠٢٢ لە شاری ئۆشاک ئۆتۆمبێڵی کەسێکی ئاکەپەیی سووتینرا.

٢٣ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ناوچەی ئاکیازی ساکاریا تڕێلەیەکی کەسێکی مەهەپەیی سووتێنرا.

١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ لە کۆنیا ئۆتۆمبێڵێک، ژمارەیەک کەلوپەل و لە ناوچەی کولو کایەنەکی عومەر کایای دوژمنی کورد سووتێنران.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button