ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوت هەڵگردا گرت

لڤین:

هەشت سەرنشینی سەر کەشتییەکە کە بانگەشە ئەوە دەکرێت سووتەمەنی قاچاغی هەڵگرتبێت، دەستگیرکران.

سوپای پاسدارانی ئێران، دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی لە کەنداو و دەستگیرکردنی هەشت سەرنشینی بیانیی سەر کەشتییەکەی راگەیاند کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت سووتەمەنی قاچاغی هەڵگرتبێت.

تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە، هێزەکانی دەریایی سوپای پاسداران راگەیەندراوێکی لەبارەی بابەتەکە بڵاوکردووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە باکووری کەنداو دەست بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گیراوە کە ٢٠٠ هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاغی هەڵگرتووە و هەشت سەرنشینیشی دەستگیرکراون.

کەشتییەکە کە براوەتە بەندەری بوشەهر باس لەوە نەکراوە هەڵگری ئاڵای چ وڵاتێکە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button