ئێران ڕەتی دەکاتەوە چەکی بۆ رووسیا ناردبێت

لڤین:
باڵوێزخانەی رووسیا لە تاران لە ڕاگەیەندراوێکیدا هەواڵی ناردنی چەکی ئێرانی بۆ رووسیا بەدرۆخستەوە.
ئەمەش لە کاتێکدا کە پێشتر رۆژنامەی ئینگلیزی گاردیەن رایگەیاند بوو سیستەمی بەرگری باوەڕ ٣٧٣ لە ئێرانەوە بۆ رووسیا و بە مەبەستی بەکار هێنان لە ئۆکرانیا نێردراوە.
هاوکات باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لەندەن کاردانەوەی بەم هەواڵە وتی ئێمە هیچ هاوکاریەکی سەربازی ڕووسیامان نەکردووە.