لە باکوری کوردستان شەڕ لە نێوان گەریلا و سوپای تورکیا دەستیپێکرد

لڤین:

لە گوندی مارینۆسی سەر بە هەکاری لە باکوری کوردستان دەوروبەری ٢٤ کاتژمێرە شەرێکی سەخت لە نێوان سوپای تورک و گەریلادا بەردەوامە و سوپای تورک گوندەکەی گەمارۆداوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا لە ئێوارەی دوینێوە لە چیای ستۆن و سیدان و دەوروبەری گوندی مارینۆسی سەر بە هەکاری لە باکوری کوردستان لە ئێوارەی دوێنێوە شيڕێکی سەخت لەنێوان گەریلاکانی ئازادی و سوپای تورکدا بەردەوامە.

بە گوێرەی زانیاری ئاژانسەکە گوندی مارینۆس گەمارۆدراوە سەربازانی تورک ڕێنادەن کەس هاتووچۆی گوندەکە بکات و چەندین ئامبوڵانس لە دوینێوە ڕوویان لە ناوچەکە کردووە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button