فوئاد حسێن: پێویستە خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکارنەهێنرێت

لڤین:

وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی وڵاتەکەی راگەیاند.

وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێداوانێکیدا لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم رایدەگەیەنێت، چەکدارانی پەکەکە بە درێژایی سنوری تورکیا و ئێراندا بڵاوبونەتەوە و هیچ هەماهەنگییەك لە نێوان حکومەتی ناوەندی و تورکیا لەو بارەیەوە نییە.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند: چەکدارانی پەکەکە بەدرێژایی سنوری ئێران و تورکیادا بڵاوبونەتەوە و پێویستە خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکارنەهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە تورکیاش رێز لە سەروەری خاکی عێراق بگرێت و خۆی لە کردەی سەربازی بەدوربگرن، بەو پێیەی ئەو جۆرە کارانە کاریگەری دەکاتە سەر پەیوەندی هەردولا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button