سهدر ههڵوێستی خۆی لهسهر ئاساییكردنهوهی پهیوهندی لهگهڵ ئیسرائیل راگهیاند
لڤین:
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لەگەڵ هاوپەیمانەكانیان پێشنیارێك بۆ بە تاوان ناساندنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان و مامەڵەكردن لەگەڵ ئیسرائیل پێشكەشی پەرلەمان دەكەن.
موقتەدا سەدر لە تویتێكدا رایگەیاند، بەمنزیكانە كوتلەی سەدری لەگەڵ هاوپەیمانەكانی پێشنیارێك بۆ بە تاوان ناساندنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان و مامەڵەكردن لەگەڵ ئیسرائیل رادەگەیەنن.
ئەوەشی خستۆتەڕو، دواتر پێشنیارەكە رەوانەی پەرلەمان دەكەن بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەشداوە كە پاش ئەوە چەند پڕۆژەیەكی دیكەی خزمەتگوزاریش دەخەنەڕو