میدیای فەرمی یەکێتی هێرش دەکاتە سەر مەسرور بەرزانی

لڤین:
له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌ركاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت، مه‌سرور بارزانی زیاتر له 20 سه‌ردانی وڵاتانی كردوه، به‌ڵام هیچ سه‌ردانێكی بۆ ناو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی نه‌كردوه‌و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێت، سه‌رۆكی حكومه‌ت گرنگی به‌پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه نادات و به‌كرداریش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه.
له‌و باره‌یه‌وه جه‌مال حه‌وێز مسته‌فا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به میدیایی فەرمی حیزبەکەی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی مه‌سرور بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌یتوانیوه وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌كردار ئه‌وه بسه‌لمێنێت .
وتیشی: هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه كه خه‌ڵكی سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌چاوی ره‌خنه‌و گله‌ییه‌وه له‌سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕوانن و وه‌ك خه‌ڵكی سلێمانی ده‌ڵێن، تا دێگه‌ڵه سه‌رۆكی حكومه‌ته، ئه‌گه‌ر وانیه ده‌بوو وه‌ك مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌كاتی دروستبوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك سه‌ردانی ئه‌و پارێزگایه بكات، ته‌نانه‌ت له‌كاتی بۆردومانی هه‌ولێریش وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، جیاوازی نه‌كردو خۆی به‌مه‌یدانی سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌ی كرد كه بۆردومان كرابوو، به‌ڵام چه‌ندین كێشه‌و گرفت له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م كابینه‌یه به‌رۆكی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی گرتووه، ئه‌ویش خۆی نه‌كردوه‌ته خاوه‌نی كێشه‌كان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هیچ رێگرییه‌ك نیه له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی حكومه‌ت كه سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه نه‌كات، به‌ڵام دیاره هه‌ر شوێنێك جێی گرنگی نه‌بێت مه‌سرور بارزانی بۆ ناچێت و پشتگوێی ده‌خات، وه‌ك چۆن سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی پشتگوێ خستووه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ردانی كردنی بۆ پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، بگره له‌كرداریشدا به‌روونی دیاره كه ئه‌و دوو پارێزگایه‌ی له‌دوو پارێزگاكه‌ی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان جیاكردوه‌ته‌وه‌و ئه‌و قه‌یران و خواسته زۆره‌ی له‌پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕینه‌وه هه‌یه له‌پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك نیه، باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌و گردبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانانه‌یه كه له‌و سنووره له‌دژی حكومه‌ت هه‌یه، به‌ڵام له‌سنووره‌كه‌ی خۆی نیه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌بو به‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به میدیایی یەکێتی راگه‌یاند: سه‌ردانی نه‌كردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه یه‌كێكی دیكه‌ی خاڵی لاوازی سه‌رۆكی ئه‌م حكومه‌ته‌و ته‌نانه‌ت كابینه‌كه‌شیه‌تی كه نه‌یانتوانی له‌ماوه‌ی كاربه‌ده‌ستبوونیاندا سه‌ردانی ئه‌و پارێزگایه بكه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیره‌كانیش، وه‌زیر هه‌یه تائێستا سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی نه‌كردوه.
وتیشی: زۆرترین داواكاری له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌م دوو پارێزگایه‌وه بۆ حكومه‌ت هه‌یه، به‌ڵام حكومه‌ت خۆی تێنه‌گه‌یاندوه‌و پشتگوێی خستووه، بۆیه به‌بۆچوونی من نه‌ده‌بوو وابێت و ده‌بوو سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ك باوك بێت بۆ هه‌مووان بێ جیاوازی.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌م كابینه‌یه‌دا دوو ئیداره‌یی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌روونی ده‌ركه‌وتووه و ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه ته‌واو دوو ئیداره‌ییه، به‌ڵام له‌ژێر ناوی یه‌ك حكومه‌تدا.
جێی ئاماژه‌یه، له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون مه‌سرور بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه نزیكه‌ی چوار ساڵه ته‌نها دووجار به‌نزیك ناو پارێزگای سلێمانیدا رۆیشتووه‌و هیچ سه‌ردانێكی بۆ ناو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه نه‌كردوه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا نزیكه‌ی 20 سه‌ردانی بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه كردوه‌و له‌ناویاندا چه‌ندینجار سه‌ردانی توركیای كردوه .