وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین:
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم ئەو هەواڵە رەتدەكاتەوە كە “گوایە هەولێر دەستی بەسەر ئەو بەشە سوتەمهنیهدا گرتوە، کە لەلایەن حکومەتی عێراقهوه بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخان کراوە و بە قاچاخ رەوانەی تورکیاو ئەوروپای دەکات.”
ئاوەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی”پاش بڵاوبونەوەی چەند زانیارییەکی نادروست و چەواشەکاری لە لایەن هەندێك لە دەزگاکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە وەك هەواڵ بڵاویانکردوەتهوە، گوایە هەولێر دەستی بەسەر ئەو بەشە سوتەمهنیهدا گرتوە، کە لەلایەن حکومەتی عێراقهوه بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخان کراوە و بە قاچاخ رەوانەی تورکیاو ئەوروپای دەکات.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بە توندی ئەم هەواڵانە رهتدهكاتەوە، کە دورە لە راستییەوە و کارێکی چەواشەكارانەیە و مەبەست لێی تێکدانی رەوشی ناوخۆی کوردستان و بە لاڕێدابردنی رای گشتیی خەڵکی کوردستان و عێراقە.”
دهقی راگهیهندراوەكە:
پاش بڵاوبونەوەی چەند زانیارییەکی نادروست و چەواشەکاری لە لایەن هەندێك لە دەزگاکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە وەك هەواڵ بڵاویانکردوەتهوە، گوایە هەولێر دەستی بەسەر ئەو بەشە سوتەمهنیهدا گرتوە، کە لەلایەن حکومەتی عێراقهوه بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخان کراوە و بە قاچاخ رەوانەی تورکیاو ئەوروپای دەکات.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بە توندی ئەم هەواڵانە رهتدهكاتەوە، کە دورە لە راستییەوە و کارێکی چەواشەكارانەیە و مەبەست لێی تێکدانی رەوشی ناوخۆی کوردستان و بە لاڕێدابردنی رای گشتیی خەڵکی کوردستان و عێراقە.
جێی داخ و نیگەرانییە، کە دەزگاکانی راگەیاندنی کوردستان کە ههندێکیان ئۆرگانی فەرمی پارتە سیاسییەکانی بەشداری حکومەتیشن، دەبوایە لەم کاتەدا کە کوردستان بە بارودۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، بەرپرسانە رەفتار بکەن و خۆیان لە بڵاوکردنهوهی هەواڵی ناڕاست و تێکدەرانە بپارێزن، بە تایبەت کە ئەو لایەنە بەشدارانە زانیاری تەواویان لە سەر بابەتی سوتەمهنی هەیە.
بۆیە بە مەبەستی دەرخستنی راستییەکان، وەزارەتمان بە پێویستی زانی ئەم رونکردنەوەیە لە سەر بابەتی سوتەمەنی بۆ رای گشتی بڵاوبکاتەوە:
دابینکردنی سوتەمەنی لە لایەن حکومەتی عێراقی فیدراڵ، بریتییە لە دو پێکهاتەی نەوتی، کە ئەوانیش نەوتی سپی و بەنزینە. هەر چەندە لە مامهڵهكردن لهگهل ئەم بابەتە، دەبوایە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان، وەکو هاوڵاتیانی بەشەکانی دیکەی عێراق هەژمار بکرێن، بەڵام بە داخەوە ئەمە نەکراوە.
1- بەنزین:
بە پێی رێککەوتنی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئابی 2021، وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدرال ڕۆژانە بڕی 1080 مەتر سێجا بەنزین بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکات، بە نرخی بازرگانی 750 دینار بۆ هەر لێترێك.
ئەمە لە کاتێکدا کە نرخی هەر لیترێك بەنزین بۆ هاوڵاتییانی ناوچەکانی دیکەی عێراق بە 450 دینار دیاریکراوە. هەروەها کرێی عەمبارکردن و گواستنەوەی بەنزینەکە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە دەدرێت، کە لە ئەنجامدا نرخی هەر لیترێك بەنزین لە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بە 690 دینار رادەوەستێت و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، بە هەمان نرخ بە هاولاتیانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی دەفرۆشێتهوه.
لە دابەشکردنی بڕی بەنزین، کە حکومەتی عێراقی فیدرال تەرخانی کردوە، وەزیری سامانە سروشتییەکان، راستەوخو و لە رێگهی لیژنەیەکی پسپۆر و تایبەت، کە پێکهاتوە لە بەڕێوەبەری گشتی و چەند شارەزایهك، چاودێری ئەم بابەتە دەکات.
جێی ئاماژەیە، ئەم لێژنەیه چاودێری دابەشکردنی بڕی بەنزین بۆ هەر پارێزگایەك دەکەن، کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەر پارێزگایەك و بە هەماهەنگی لە گەڵ پارێزگاکانی خویان ئەنجام دەدرێت و هەمو بەڵگەکانی پەیوەست بە بڕی وەرگیراو و دابەشکراوه لە لایان پارێزراوە.