رێنمایی نوێ بۆ دامەزراندنی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە بڵاوكرایه‌وه‌

لڤین:

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕەی هەرێمی کوردستان، مەرج و ئەرک و رێنمایی نوێ بۆ ئەو کەسانە بڵاو دەکاتەوە کە خوازیارن کۆمپانیای عومڕە بە تەنها یاخود کۆمپانیای حەج و عومرە دابمەزرێنن.

لە گرنگترین ئەو گۆرانکارییانەی کە لە مەرجەکاندا کراوە لەمڕۆوە هەر هاوڵاتییەک خوازیاری ئەوە بێت لە بواری عومڕەدا کاربکات دەتوانێت داواکاری پێشکەش بە بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرەی پارێزگاکەی خۆی بکات ئەگەرچی پێشتر حەجیشی نەکردبێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە کە هەرکەسێک خوازیاری ئەوە بێت کە لەبواری حەج و عومرەدا کاربکات و مەرجەکانی تێدا فەراهەم بێت دەتوانێت لەمڕۆوە داواکاری پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی پارێزگاکەی خۆی بکات بە مەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنمایی و ئەرکەکان و ئەنجامدانی ڕێککارەکانی پێویست بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی کۆمپانیای حەج و عومرە.

ئەو مەرج و ئەرک و رێنمایییانە ئەو کۆمپانیانەیش دەگرێتەوە کە لە ساڵانی رابردوودا دامەزراون و چەندین ساڵە لە بواری حەج و عومرەدا کاردەکەن بە مەبەستی پابەندبوونیان بە مەرج و ئەرکەکان تاوەکو بە شێوەیەکی باشتر خزمەتی حاجیان و عومرەکاران بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button