هەرێمی کوردستان.. دوو ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

لڤین:

بڕیارە ڕۆژێکی ئەم هەفتە و سەرەتای مانگی داهاتوو پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان. 
بەگوێرەی خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان کە لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند کراوە، رۆژی چوارشەممە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ بە بۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەکان (جەژنی سووری ئێزدییەکان) لە سەرجەم فەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.

 

هەر بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێم، ڕۆژی ١ی ئایاری ٢٠٢٢ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران پشووی رەسمی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button