کام لە کۆچبەرانی نایاسایی لە بەریتانیاوە ڕەوانەی وڵاتی روواندا دەکرێن

لڤین:

لەلایەن هەردوو وڵات (بەریتانیا و روواندا) لە کیگال رێککەوتنێکی کەموێنەیان واژۆکرد، هەروەها حکومەتی بەریتانیا هێزی دەریایی زیاتر ڕەوانەی نۆکەندی ئینگلیز دەکات بۆ ئەوەی رێگە بە کۆچبەری نایاسایی نەدەن لە فەرەنساوە بپەڕنەوە بەریتانیا،
ئاری جلال،سەرۆکی دەزگای لوتکە “ڕایگەیاند ئەو ڕێکەوتنە هاوبەشەی نێوان بەریتانیا و روواندا بۆ هاوئاهەنگییە لە بارەی ئەو کۆچبەرانەی بە شێوەی نایاسایی دەچنە نێو وڵاتی بەریتانیا.
سەرۆکی دەزگای لوتکە وتیشی” ئەو هەنگاوەی لەندەن لەکاتێکدایە، لە چوار مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە چوار هەزار کۆچبەر بە نایاسایی لەڕێگەی نۆکەندی ئینگلیز پەڕیونەتەوە بەریتانیا. ئەو ژمارەیەش چوار هێندەی ئەو کۆچبەرانە دەبێت کە لەچوارمانگی یەکەمی 2021دا چوونەتە ناو وڵاتی بەریتانیا.
هەروەها ڕایگەیاند” حکومەتی بەریتانیا لە هەنگاوی یەکەمدا بڕی ۱۲٠ ملیۆن پاوەندی بۆ کاروباری کۆچبەران لە وڵاتی روواندا تەرخان کردووە و ئەو پارەیە دەداتە حکومەتی روواندا.
ئاری جلال دەشڵێت”لەبارەی پرسی ئەو کۆچبەرانەی لە ئیستادا لەچاوەڕوانیدان لە کەمپ و هۆستێلەکاندا و پێش ئەم ڕێککەوتننامەیە چوونەتە نێوخۆی وڵاتی بەریتانیاو و کەیسی وەرگرتنی مافی پەنابەریان یەکلا نەکراوەتەوە  وتی ، ئەم بڕیارە نایان گرێتەوە. تەنها ئەو کۆچبەرە نایاساییانە دەگرێتەوە لە ١٤/٤/٢٠٢٢ بەدواوە دەگەنە وڵاتی بەریتانیا.
سەرۆکی دەزگای لوتکە” ئاماژەی بەوش کرد، ئەگەرچی ئەم پڕۆژەیە لەلایەن پەرلەمانی بەریتانیاوە پەسندكراوە هێشتا بڕیارەکە ئەگەری تانە لێگرتنی هەیە لە دادگای باڵای بەریتانیا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button