داهاتی ساڵانەی سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بڵاوکرایەوە

لڤین:

بەگوێرەی هەواڵێکی دەنگی ئەمریکا، سەرۆک جۆو بایدن و جیڵی هاوسەری ڕۆژی هەینی بەڵگەکانی باجی فیدڕاڵی ساڵانەیان بڵاوکردەوە کە تیایدا نیشان دەدات داهاتی ساڵی ڕابردوویان 600 هەزار دۆلار زیاتر بووە و %24.6 ی داهاتەکەیان بۆ باج ڕۆشتووە.

سەرۆک و هاوژینەکەی نزیکەی %2.8 ی داهاتیشیان بەخشیوە بە ڕێکخراوە خێرخوازەکان کە دەکاتە 17 هەزار و 384 هەزار دۆلار و پێنج هەزار دۆلاری ئەو پارەیە دراوە بە بونیادی بۆو بایدن کە لە پێناو ڕێگریکردن لە هەراسانکردنی منداڵان کاردەکات. ئەو ڕێکخراوە بە ناوی بۆو بایدنی کوڕی سەرۆک بایدنەوەیە کە لە ساڵی 2015 بەهۆی شێرپەنجە گیانی لەدەستدا.

ئاشکراکردنی داهاتی ساڵانەی سەرۆک و بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەی باجەکانی نەریتێکی سەرۆکایەتییە لە ئەمەریکا بەڵام ئەم نەریتە لەلایەن سەرۆکی پێشوو دانۆڵد ترامپەوە شکێندرا. ترامپ گوتی ناتوانێت ئەو کارە بکات لە کاتێکدا لەلایەن دەزگای داهاتی ناوخۆوە پێداچوونەوە بەسەر ڕابردووی باجەکانیدا دەکرا، تەنانەت لە کاتێکیشدا کە ئاژانسەکە ڕایگەیاند ئازادە ئەگەر بیەوێت بڵاوی بکاتەوە.

بایدن تەواوی داهاتەکەی خۆی و هاوژینەکەی بە بڕی 610 هەزار و 702 دۆلار ڕاگەیاند کە لەوەدا 150 هەزارو 439 دۆلاری داوە بە باجی فیدراڵ.

مووچەی ساڵانەی سەرۆکی ئەمەریکا 400 هەزار دۆلارە بەڵام بایدن بۆ ساڵی ڕابردوو مووچەکەی 378 هەزار دۆلار بوو چونکە لە 20 ی مانگی یەکەوە بوو بە سەرۆک. جیل وەکو مامۆستا لە زانکۆ داهاتەکەی 67 هەزار و 116 دۆلار بووە. هەردووکیان پێکەوە 103 هەزار و 258 دۆلاریان لە بەرژەوەندی باج، مووچەی خانەنشینی بەدەستهێناوە و نزیکەی 62 هەزار دۆلاریش داهاتی کتێبەکانیان بووە.

جێگری سەرۆک کامڵا هێرس و دەگ ئێمهافی هاوسەری داهاتی ساڵی ڕابردوویان یەک ملیۆن و 655 هەزار و 563 دۆلار بووە و کە بڕی 523 هەزار و 371 دۆلاری دراوە بە باجی فیدراڵ کە دەکاتە %31.6 ی تەواوی داهاتەکەیان.

کۆشکی سپی گوتی ئیمهاف لە ساڵی 2021 لە دەزگا یاساییەکەی دەستی لەکار کێشایەوە و ئەو دەزگایە پشکەکانی بە ماوەی چەند ساڵیک دەدەنەوە.

لەساڵی ڕابردوو دەزگای یاسایی DLA Piper و Venable 582 هەزار و 543 دۆلاریان پێداوە.

لە ساڵی 2021دا داهاتی کتێبی کامڵا هێرس 386 هەزار و 713 دۆلار بوو.

و مووچەکانی هێرس و ئێمهافی هاوسەری کە مامۆستایە لە زانکۆی جۆرج تاون پێکەوە 380 هەزار و 288 دۆلار بوو و نزیکەی 319 هەزاریش قازانجیان وەرگرتبوو لە فرۆشتنی خانووەکەیان لە سان فرانسسکۆ.

هێرس و هاوسەرەکەی 22 هەزار و 100 دۆلاریان بەخشیوە بۆ کاری خێرخوازی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button