پەرلەمانتارێکی پارتی هێرش دەکاتە سەر بەرپرسانی یەکێتی

لڤین:

پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان پەیامێک ئاراستەی بەرپرس و پەرلەمانتارانی یەکێتی دەکات و بە مووچەدز و بودجەدز و بانکبڕ ناویان دەهێنێت و پێیان دەڵێت”کارە خراپەکانتان هیچ پەردەیەک دایناپۆشێ”.

حەسیبە گەردی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسیووک نووسینێکی بڵاو کردووەتەوە و دەڵی: “کێشەی یەکێتی ئەوەیە خەڵکانێک هاتوون بەرگریی لێدەکەن هەموو گیانیان عەیب و عار و تەڕنەبوونە، خەڵکی بێکەسایەتی، پەرلەمانتاری بەناوبانگ لە خوی خراپ”.

گەردی دەشڵێ: “هەندێکیان لە کوتلەی دەرکراوی یەکێتی بوون و ئێستا بۆ خۆ شیرینکردن و دەستهێنان بەسەریاندا و دەرنەکردنیان، چەپ و ڕاست پەلاماری حکوومەت و جەنابی سەرۆکوەزیران دەدەن، بێ ئەوەی بزانن لەناو خەڵکی سلێمانی و کوردستاندا، بوونەتە سلۆگانی بێشەرمی و دزی و قاچاخی و ڕاو و ڕووتتان هەموو سنوورەکانی حەیای تێپەڕاندووە”.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لە درێژەی پەیامەکەیدا بۆ بەرپرسانی یەکێتی نووسیویەتی” جەماوەر باش بۆیان دەرکەوت و زانیان ئێوە مووچەدز و بودجەدز و بانکبڕ و شڕەخۆرن، بۆیە نە بێحەیایەک پێی دەکرێت ئەمە لەبەرچاوی خەڵک تەمومژاوی بکات و نە کارەکانتان هیچ پەردەیەک دایدەپۆشێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button