رووسیا هه‌ڕه‌شه له سوید و فینله‌ندا ده‌كات

لڤین:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هۆشداری دایه فینله‌ندا و سوید، له ئه‌گه‌ری چوونه ناو ریزه‌كانی ناتۆ، سزای گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر ئه‌وان و سه‌قامگیری ئه‌وروپا ده‌بێت.
ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، پێویسته فینله‌ندا و سوید له‌و سزا گه‌ورانه تێبگه‌ن.
زاخۆرۆفا راشیگه‌یاند، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ستۆكهۆڵم و هێلسنكی كاریگه‌ریان بۆ سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشی ئه‌وروپا ده‌بێت.