مەسرور بەرزانی: لە ژێر هیچ گوشارێکدا دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانمان نابین

لڤین:

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جۆوی هوود جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی و پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرا.

جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان، هاوبەشێکی گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا و وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵدا.

سەرۆکی حکومەت، دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان خوازیاری چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانە لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و لە ژێر هیچ گوشارێکیشدا، دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانی نابێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button