پوتین: گەمارۆکانی ڕۆژئاوا كێشه‌یان بۆ رووسیا دروست کردووە

لڤین:
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی سزاكانه‌وه، هه‌ڵاوسان له وڵاتانی خۆرئاواوه به‌خێرایی زیادی كردووه،
رایگه‌یاند “كێشه‌گه‌لێك له رووسیا سه‌ریان هه‌ڵداوه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌و دۆخه ده‌رفه‌تی نوێ به رووماندا ده‌كاته‌وه”.
ڤلادیمیر پوتین له میانی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی پێشهاته ئابوورییه‌كانی رووسیا دوا.
سه‌رۆكی رووسیا به‌تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سزاكانی وڵاتانی خۆرئاوا بۆسه‌ر رووسیا زیانی به‌و وڵاتانه‌یش گه‌یاندووه، گوتی: “ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رووسیا له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌وه له‌لایه‌ن وڵاتانی خۆرئاوا، زیانی به ملیۆنەها ئه‌ورووپایی گه‌یاندووه، ئه‌مه قه‌یرانی وزه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر ئه‌مریكاش. نرخه‌كان له هه‌موو شوێنێك به‌رز ده‌بنه‌وه، هه‌ڵاوسان هه‌ڵكشاوه، ئه‌م دۆخه هاوشێوه‌ی نییه بۆ ئه‌و وڵاتانه”.
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سزاكان كاریگه‌ریی نه‌رێنییان كردووه‌ته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، گوتی: “كێشه‌گه‌لێك له رووسیا سه‌ریان هه‌ڵداوه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌و دۆخه ده‌رفه‌تی نوێ به رووماندا ده‌كاته‌وه”.