فواد حوسێن سەردانی ئێران دەکات

لڤین:

بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵ، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن سەردانی ئێران بکات.

فوئاد حوسێن لە سەردانەکەی بۆ ئێران، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات.

بەپێی زانیارییەکان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی یاوەری فوئاد حوسێن دەکات لەسەردانەکەی بۆ ئێران.

پێشتر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەعید خەتیب زادە ئاشکرای کردبوو کە لە میانی ئەم ھەفتەیەدا، وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن سەردانی تاران دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button