پۆتین: گفتوگۆی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیا شکسی هێنا

لڤین:

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پۆتین دەڵێت گفتوگۆکانی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیادا گەیشتوونەتە کۆتاییەکی داخراو، هەروەها بەڵێنیدا لەسەر ئەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە جەنگەکەدا سەرکەوتوو دەبن.

دوای ئەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە دەروازەی کیێڤ ڕاگیران و دواتر لە باکووری ئۆکرانیا کشانەوە، ئەمە یەکەمین جارە پوتن بە ئاشکرا لێدوان بدات و بەڵێنیدا ڕووسیا ” سەرجەم ئامانجە پایەدارەکانی ” لە ئۆکرانیا بەدەست دەهێنێت.

ئەمەش ئاماژەیەکی بەهێزە لەسەر ئەوەی جەنگەکەی ناو ئۆکرانیا ماوەیەکی زیاتر دەخایەنێت، پوتن وتی کیێڤ لە گفتوگۆکانی ئاشتی لایداوە.

پۆتین وتی ” دووبارە گەڕاینەوە سەر کۆتاییەکی داخراو.”

کاتێکیش پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا ئۆپەراسیۆنەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا ئامانجەکانی بەدەست دەهێنێت، پوتن وتی ” بەدڵنیاییەوە، هیچ گومانێکم لەوەدا نیە.”

هەروەها وتی ڕووسیا ” بە هێمنی و ڕیتمی ” بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکەی، بەڵام گرنگترین دەرەنجامی ستراتیژی ئەوەیە کە ئەو جیهانە تاک جەمسەرییەی ئەمەریکا دروستی کردووە لەدوای جەنگی ساردەوە ” خەریکە دەشكێت.”

وتیشی ڕووسیا هیچ بژاردەیەکی دیکەی جگە لە شەڕکردن نەبووە، ئەوەش لەپێناو بەرگریکردن لەو هاوڵاتیانەی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە بە زمانی ڕووسی قسە دەکەن، هەروەها ڕێگەگرتن لە ئۆکرانیا تاوەکو نەبێتە بۆردێکی سپرینگی دژە ڕووسی بۆ دوژمنەکانی ڕووسیا.

ئۆکرانیاش دەڵێت شەڕ بۆ ڕزگاربوونی خۆی دەکات، لە ساڵی 2014 دا ڕووسیا کرایمییەی گرتەخۆی، لە 21 ی مانگی دووشدا هەرێمەکانی لوهانسک و دۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیای وەکو دوو کۆماری سەربەخۆ ناساند.

ئاماژەشی بەوەدا سزاکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر وڵاتەکەی شکستیان هێناوە. وتی ” ئەو بلیتزکریگەی کە دوژمنەکانمان پشتیان پێبەستبوو سوودی نەبوو. ئەمەریکا تاوەکو دوایین ئۆکرانی ئامادەیە لەگەڵ ڕووسیادا شەڕ بکات، بەوشێوەیەیە.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button