ئەردۆغان بەرامبەر وەرگرتنی پارە، دۆسیەی جەمال خاشقچیی ڕادەستی سعوودیە کرد

لڤین:
کەماڵ کڵیچدار ئۆغلۆ سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری وەک سەرەکیترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بە هۆی داخستنی دۆسیەی تیرۆری ڕۆژنامەنووسەکەی سعوودیە بە توندی ڕەخنەی لە ئەردۆغان گرت.
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریی تورکیا ڕایگەیاند:” کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە بەرامبەر وەرگرتنی پارە، دۆسیەی جەمال خاشقچیی ڕادەستی سعوودیە کرد.”
حکومەتی تورکیا لە پێناو باشترکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ سعوودیە، دۆسیەی تیرۆری خاشقچی و تاوانبارەکانی بە تەواوی داخست و ڕادەستی دەسەڵاتدارانی ڕیازی کرد.