دادگای تورکیا سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد ناکات

 لڤین:

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە زیاتر لە ٥ ساڵە لە زیندان دایە، بە پێێ بڕیاری دادگا دیسانەوە دەبێ لە زینداندا بمێنێتەوە.

شاندی سەرۆکایەتی دادگای لێکدانەوەی ناڕەزاییەکانی کۆبانی، بە هۆی ئەوەی کە ڕەنگە کردەوەکانی دەمیرتاش پاش ئازادی، لەناوچوونی جێبەجێ کردنی یەکسانی لە تورکیای بەدواوە بێت، بڕیاری دا لە زینداندا بمێنێتەوە.

هەروەها دادگا بڕیاری داوە ٢١ کەسی دیکە لە سیاسەتوانە زیندانییەکان لە زینداندا بمێننەوە. لە ڕوانگەی دادگاوە، گەر دەمیرتاش ئازاد بکرێت، ئەگەری هەڵاتنی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button