پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر بارەگایەکی هەدەپە

لڤین:
پۆلیسی تورکیا لە ناوچه‌ی جزیری سەر بە شرنا‌خ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ئۆفیسی هه‌ده‌په و پێنج کەسیان دەستگیرکرد.
بە گوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی نزیک لە پەکەکە، به‌یانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورکیا لە ناوچه‌ی جزیری سەر بە شرنا‌خ هه‌ڵیانكوتایه ئۆفیسی هەدەپە و دەرگاکانی ئۆفیسەکەیان شکاندووە و بە پێڵاوەوە چوونەتە سەر بەرماڵی ناو ئۆفیسەکە.
هاوکات پۆلیسی تورکیا له گه‌ڕه‌كه‌كانی جودی، داغكاپی، نور و گوندی دیرسه‌كلی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵان و لەو هەڵمەتەشدا مەسعود نارت، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی جزیر و چوار کەسی دیکە دەستگیرکران و سەرجەمیان گواسترانەوە بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی جزیر.