پاپا داوای ئاگربەستی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دەکات

لڤین:
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، پاپا فرانسیس ڕۆژی یەکشەممە داوای ئاگربەستی لە جەژنی ئیستەردا (ڕۆژی هەستانەوەی رۆحی مەسیح) کرد لە ئۆکرانیا، کە دانوستاندن و ئاشتی بەدوایدا بێت.
پاپا لە کۆتایی نویژ و نزای لە ڕۆژی یەکشەممەدا بۆ دەیان هەزار کەس لە مەیدانی سەینت پیتەر لە ڤاتیکان گوتی ” چەکەکانتان دابنێن.”
وتیشی”با ئاگربەستێکی ئیستەر دەست پێ بکات. بەڵام نەک بۆ چەک هەڵگرتنەوە و دەستپێکردنەوەی شەڕ، بەڵکو ئاگربەستێک بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە ڕێگەی دانوستاندنە ڕاستەقینەکانەوە”.