نزیکەی 300 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی سلێمانی تەرخان كرا

لڤین:

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی نزیكەی 300 ملیۆن دینار لەسەر پلانی ساڵی 2022 بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەی شەقامە ناوخۆییەكانی چەند گەڕەكێكی ناو شاری سلێمانی.
ئەمرۆ یەکشەممە، 10ی نیسانی 2022، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕەزامەندی دراوە لەسەر خەرجكردنی گوژمەی دووسەد و 99 ملیۆن و نۆسەد و 77 هەزار و 500 دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی كاری نۆژەنكردنەوەی هەندێ شوێنی تێكچوو لە شەقامە سەرەكی و لاوەكییەكانی ناو گەڕەكەكانی شاری سلێمانی لە سنووری سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی.
هەروەها ئەم گوژمەیە كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئەو گەڕەكانەی ناو شاری سلێمانی دەبێت و هەروەها ئاسانكاری هاتوچۆش بۆ شۆفێران و هاووڵاتییان دروست دەكات

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button