قوباد تاڵەبانی: واز لە سلێمانی بێنن

لڤین:

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، داوا دەكات لە پرسی دواكەوتنی مووچەدا سلێمانی خەتابار نەكرێت و دەڵێت واز لە سلێمانی بهێنن.

قوباد تاڵەبانی لە میانی لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند : هەرێمی کوردستان تووشی کێشەی دارایی بووە، دوور لەوەی کە لە میدیاکان باس دەکرێت ئەوە کێشەی سلێمانی نییە، کێشەی کەمیی داهاتی کوردستانە.

وتی”لێرە داوا دەکەم واز لە سلێمانی بێنن.. ئەم کێشەیە کاریگەریی لە هەموو هەرێمی کوردستان کردووە.”

ئەمە لە كاتێكدایە چەند مانگێكە كێشە بۆ مووچەی فەرمانبەران دروستدەبێت، بەتایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بانكەكان پارەیان تێدا نامێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button