پۆلیسی سلێمانی ورده‌كاری تەقینەوەکەی كارگه‌كه‌ی تانجه‌رۆ ئاشکرا دەکات

لڤین:
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی و ته‌ندروستی سلێمانی ڕایانگه‌یاند، 13 كرێكار له ته‌قینه‌ی كارگه‌ی ئاسنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ تانجه‌رۆ، گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه و باری ته‌ندورستی 3 له‌و كرێكارانه ناجێگیره.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ووته‌بێژی سلێمانی له‌و كۆنگره‌یه ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كارگه‌یه‌كی ئاسن تواندنه‌وه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا و ده‌ست به‌جێ تیمه‌كانی پۆلیس و به‌رگری شارستانی وتیمه‌كانی ته‌ندروستی گه‌شتنه شوێنی رووداوه‌كه.
وتیشی:ئه‌وانه‌ی گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه 13 كه‌س بوون، 11هاووڵاتیان خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن، دوان له‌و هاوڵاتیانه‌ش هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستانن.
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه، به‌ڵام دوو هۆكار باس ده‌كرێت كه بوه‌ته هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كارگه‌كه كه ئه‌وانیش، شۆرتی كاره‌با و هه‌روه‌ها ئه‌و كوره‌یه‌ی كه ئاسنه‌كان ده‌توێنێته‌وه ده‌كرێت ئه‌وه‌ش هۆكاربێت، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌ت ئه‌وه‌شی ووت: له‌م دۆسیه‌یه‌دا هه‌ركه‌س كه‌م ته‌رخه‌م بوبێت ئه‌وا له‌ڕێی یاساوه به‌سزای خۆی ده‌گه‌یه‌ندرێت.
لای خۆشیه‌وه سامان شێخ له‌تیف لێپرسراوی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند:پاش گه‌یاندنی ئه‌و كرێكارانه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی سه‌رجه‌میان فریاگوزاری سه‌ره‌تاییان بۆ كراوه و ته‌نها 3دانه‌یان نه‌بێت نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ كراوه.