بایدن: پۆتن تاوانباری جەنگە

لڤین:

بەگوێرەی هەواڵێکی دەنگی ئەمریکا ،سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن ڕۆژی دووشەممە داوای دادگایکردنی سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتنی کرد وەکو تاوانباری جەنگ سەرکۆنەی کرد، بەهۆی ئەو تۆمەتانەوە کە هێزەکانی رووسیا تاوانی جەنگیان دژی خەڵکی مەدەنی لە ئۆکرانیا ئەنجامداوە.

گوتارەکەی بایدن کاردانەوە بوو بەرامبەر ئەو وێنانەی لە میدیاکاندا بڵاو بوونەتەوە و جەستەی مردووی خەڵکی مەدەنی لە ناوچەی بوچای نزیک کیێڤی پایتەخت نیشاندەدەن کە لەسەر شەقامەکان کەوتوون.

بایدن گوتی، “ڕەنگە بیرتان بێت کە ڕەخنەم لێگیرا کاتێک پوتنم بە تاوانباری جەنگ دانا. ڕاستی مەسەلەکە ئەوەیە بینیتان لە بوچا چی ڕوویدا. ئەوە دەیسەلمێنێت کە ئەو تاوانباری جەنگە. بەڵام دەبێت زانیاری کۆبکەینەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button