دەوڵەتی یاسا: بەپێی سیناریۆیەکی نوێ سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت

لڤین:
ەمەد سەهیود سەرکردەی سەر بەهاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگهیاند، “چوارچێوەی هەماهەنگیی دەیەوێت بەسازان لەگەڵ کوتلە سیاسییەکان و بەپێی سیناریۆیەکی نوێ پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبەرێتو حکومەت درووستبکات”.
ئهوهشى ڕونکردهوه، “سیناریۆی هاوپەیمانی سێقۆڵی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆتاییهاتووە، بەهۆی ئەوەى لەچەند دانیشتنی ڕابردوودا نەیانتوانی نیسابی یاسایی هەڵبژاردنەکە تەواوبکەن”.
سەهیود ئهوهشى وتووه، “سیناریۆی نوێی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەشێوەیەکە دەبێت سەرەتا سازان لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگیو ڕەوتی سەدر دروستبکرێتو گەورەترین کوتلەی پەڕلەمانی شیعی پێکبهێنرێت”.
ئەو سەرکردەیەی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتیی نوری مالیکی ئاشکرایکردووە، لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بەمەبەستی کۆتاییهێنان بەچەقبەستوویی سیاسییو پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، دیدارێک لەنێوان سەرکردەکانی سەر بەچوارچێوەی هەماهەنگی و کوتلەی سەدر بەڕێوەدەچێت.