ڕۆڵەکانی ئاگر: کە لە مانگی ئازاردا نزیکەی ١٠٠ شوێنکاریان لە تورکیا سووتاندووە

لڤین:

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ئاماری مانگی ئازاری چالاکیەکانی ئاشکرا کرد. بەپێی ئامارەکە، لە مانگی ئازاردا کە وەک مانگی نەورۆز پێناسە کراوە، لە ٢٢ شار چالاکیان ئەنجامداوە.

لە راگەیەنراوەکەدا کە میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان  بڵاویان کردەوە، باسی ئەوەکرا کە ” لە مانگی ئازاردا، ٤٥ ئۆتۆمبێڵ، ١٣ کارگە، ١٢ کەشتی، ٢ فرۆشگا و زۆر شوێنی دیکە سووتێنراون و ئاگری نەورۆز بە شێوەیەکی تایبەت پیرۆزکراوە. بەم شێوەیە پیشانماندا کە دوژمنی کوردان ناتوانن بە ئاسوودەیی بجووڵێنەوە.”

بەپێی راگەیەنراوەکە، بە گشتی ٩٨ شوێن سووتێنراون. لە ناویاندا ناوەندێکی شارەوانی، وێستگەیەکی بەنزین، کارگەیەک، سێ کارگەی گواستنەوە و زیندانێک هەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button