حکومەتی لوبنان مایەپووچ بوونی خۆی راگەیاند

لڤین:
جێگری سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕایگەیاند، حکومەت و بانکی ناوەندیی وڵاتەکەش مایەپووچ بوون و ئاماژەی بەوەکرد، کە زیانەکان بەسەر دەوڵەت و بانکی لوبنان و بانکەکانی دیکەدا دابەش دەکرێن.
سەعادە شامی، جێگری سەرۆک وەزیرانی لوبنان بە تەلەفزیۆنی جەدیدی ڕاگەیاندووە: هیچ ناکۆکییەک لە بۆچوونەکاندا نییە بۆ دابەشکردنی زیانەکان بەسەر دەوڵەت و بانکەکاندا، بەڵام دەوڵەت مایەپووچ بووە و بانکی ناوەندییش تووچی مایەپووچبوونی کاتیی بووەتەوە، ئێمە هەوڵدەدەین زیانەکانی لەسەر خەڵک کەم بکەینەوە.
جێگری سەرۆک وەزیرانی لوبنان دەڵێت: وەزارەتی دارایی سەرقاڵی داڕشتنی پلانێکە بۆ دابەشکردنی مووچە، بەڵام سبەینێ توانای جێبەجێکردنی ئەو پلانەشمان نابێت.