دادگای فیدراڵی دابەزاندنی بەهای دۆلاری رەتكردەوە

 لڤین:
دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە سکاڵای ژمارە 32ی فیدراڵی ساڵی 2022، کە داوا كرابوو نرخی فرۆشتنی دۆلاری ئەمه‌ریکی بەرانبەر دیناری عێراقی بگەڕێندرێتەوە كاتى پێشووى كه‌ 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزار دیناری عێراقی بوو. به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ دراو و داواكه‌یش ڕه‌ت كرایه‌وه‌.
بانکی ناوەندی عێراق لە 19ی کانوونی یەکەمی ساڵى 2020 بڕیاری دا، نرخی فرۆشتنی یه‌ك دۆلاری ئەمه‌ریکی لە هەزار و 180 دینارەوە بۆ هەزار و 465 دینار زیاد بکات.
به‌مه‌ش وه‌ك عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا پێشتر ڕاى گه‌یاندبوو، “بانکی ناوەندی عێراق گۆڕینی فڕۆشتنی نرخی دۆلاری هەڵبژارد بۆ کۆنترۆڵکردنی هەڵاوسان له‌ وڵات، هاوكات توانرا ڕێگرى له‌ خراپبوونى دۆخى ئابووریش بكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button