ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. تەنها لە مانگی ڕابردوودا ٣٣ کۆڵبەر بوون بە قوربانی

لڤین:

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، ٣٣ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون. ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ مانگی ڕابردوو ٩٤٪ بەرز بووەتەوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠٢٢ دا، لانی کەم ٣٣ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان یان کوژراون، یان بریندار کراون کە ٤٣٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ٢ کۆڵبەر کوژراوە و ٣١ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.

ڕێکخراوی هەنگاوی ئاشکراشی کرد کە  زۆرترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی کرماشان تۆمار کراوە کە ٢٨ حاڵەت بوو

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button