بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌م شارەی کوردستان رویدا

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.2 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له نزیكی خانه‌قین رویداوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی وبومه‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، 11:38 خوله‌كی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له دوری 27 كیلۆمه‌تر له خانه‌قینه‌وه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك رویدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه 3.2 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر بوه له قوڵایی 14 كیلۆمه‌تر له‌ژێر زه‌وییه‌وه.