نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە

لڤین:

نرخی زێڕ بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە رۆژی پێنجشەممە زیاتر لە 10 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبووەتەوە. ئەمڕۆ هەینی نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 1938 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سەروو 2000 دۆلاری تێپەڕاند، بەڵام ئەو نرخە بە جێگیری نەمایەوە و دابەزی. نرخی زێڕ لەکاتی داخستنی بازاڕ لە رۆژی پێنجشەممە بۆ نزیکەی 1928 دۆلار دابەزی.

 

لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی زێڕ بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیارە ١٨ بە ٣٤٢ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زیری عەیارە ٢١ بە ٤٠٧ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤١٩ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٦٠ هەزار دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button