هەرێمی کوردستان.. لە دوو ڕوداوی جیاوازدا دوو ژن گیانیان لەدەستدا

لڤین:

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵەکەیان و سوتانی ماڵەکەیان؛ ژنێک لە سۆران گیانی لەدەستدا و منداڵەکانیشی برینداربوون.

شاناز حاجی حەسەن؛ دانیشتووی سۆران بوون، درەنگانی شەوی رابردوو لەکاتێکدا لەخەودا بوون، ئاگر لە ماڵەکەیان کەوتووەتەوە.

بەهۆی ئاگرەکەوە شاناز گیانی لەدەستدا و منداڵەکانیشی برینداربوون.

هەروەها شەوی ڕابردوو لە ڕووداوێکی کوشتندا لە شاری زاخۆ ئافرەتێک بە چوار گوللـە لەلایەن ئامۆزایەکییەوە کوژرا و کەسوکارەکەی دەڵێن، ئەو ئامۆزایەی پێشتر خوازبێنی کردووە بەڵام ئافرەتەکە شووی پێنەکردووە و بڕیاربووە سبەینێ لە کەسێکی دیکە مارە بکرێت.

عەبدولستار مستەفا، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ ڕایگەیاند، “کاتژمێر 7:20 خولەک تەرمی ئافرەتێک گەیەنرایە نەخۆشخانەکەمان کە تەمەنی لەنیوان 35 بۆ 40 ساڵیدا دەبوو کە بە چوار گوللـە لەلایەن ئامۆزایەکی خۆیەوە کوژراوە.”

وتیشی بەوتەی کەسوکارەکەی، “ئافرەتەکە لەلایەن ئەو ئامۆزایەوە خوازبێنی کراوە، بەڵام شووی پێنەکردووە، بڕیاربووە سبەینێ هاوسەرگیریی لەگەڵ کەسێکی دیکەدا بکات و مارە بکرێت، بۆیە ئامۆزاکەی کوشتوویەتی.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button